ڕۆژی هه‌ینی ٥ی به‌فرانباری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ژینگه‌یی شاری سنه هاوكات له‌گه‌ڵ به‌شداری به‌رینی چالاكانی مه‌ده‌نی و ژینگه‌پارێزانی ئه‌و شاره، هه‌ڵمه‌تی زاگرۆسانه‌یان له قه‌ڵای میژوویی حه‌سه‌ن ئاوای شاری سنه به‌ڕێوه‌برد.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستی ناوه‌ندی هه‌واڵی كۆمه‌ڵه گه‌یشتوون، به‌شداربووانی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته به وتنه‌وه‌ی سروودی شۆڕشگێڕی و هه‌ڵكردنی وێنه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ژینگه‌ی كوردستان، ڕێزیان له یادی ئه‌و قاره‌مانانه گرت و جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه هه‌ر تاكێك له كوردستان له ئاست ژینگه و سرووشتدا به‌رپرسیاره وپێویسته هه‌وڵی بوژاندنه‌وه‌ی سرووشت و قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانانه بدات كه له ساڵانی ڕابردوودا به ژینگه‌ی گوردستان گه‌یشتووه.
