ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی سه‌رماوه‌ز، هاوكات له‌گه‌ڵ حهوتهمین ساڵیادی ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی “زاگرۆسانه” له كوردستان، له چه‌ند شاری كوردستان ئه‌و هه‌ڵمه‌ته به‌ڕێوه‌چوو.
به پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، له شاره‌كانی سه‌قز، سنه، بانه، پاوه و چه‌ند شاری دكه له كوردستان، ژینگه‌پارێزان و چالاكانی مه‌ده‌نی هاوكات له‌گه‌ڵ به‌شداری به‌رینی خه‌ڵكی ئازادیخواز، به چاندنی نه‌مام هه‌وڵی بووژاندنه‌وه‌ی سرووشتی كوردستان و قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانانه كه له ساڵانی ڕابردوودا به ژینگه‌ی كوردستان گهیشتووهیان دا. به‌شداربووانی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه له ساڵانی ڕابردوودا به هۆی كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسان، ئاگر کەوتنەوە لە دارستانه‌كان و هه‌روه‌ها برینه‌وه‌ی داره‌كان له لایه‌ن كه‌سانی به‌رژه‌وه‌ندی خوازه‌وه، به‌ره‌یه‌كی زۆر له سرووشتی كوردستان له ناو چووه و پێویسته خه‌ڵكی كوردستان دژ به ئه‌م كاره‌ساته هه‌ڵوێستیان هه‌بێت.
