ڕۆژی شه‌ممه ٢ی مانگی گوڵان، هه‌مایه‌شی پشتیوانی له مه‌نشووری لانیكهمی داخوازییه‌كانی ڕێكخراوه سنفی و مه‌ده‌نیه سه‌ربه‌خۆكانی ئێران له شاری كۆڵنی ئاڵمان به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌شداربووانی ئه‌و ههمایهشه بریتین له حیزبه سیاسیه‌كان، ڕێكخراوه و بزووتنه‌وه چه‌پ و كۆمۆرنیستهكانی ئێران و كوردستان، چالاكانی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری، ژنان و چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسی. تا ئێستا نزیك به ١٠٠٠ كه‌س پشتیوانی خۆیان له‌و ههمایهشه ڕاگه‌یاندووه و ڕۆژی ڕابردووش چه‌ند ڕێكخراوه‌ی كرێكاری و مه‌ده‌نی ئێران له په‌یامێك دا پشتیوانی خۆیان له‌و مه‌نشووره و ههمایهشهكه ده‌ربڕی. هه‌روه‌ها دوو ئه‌ندامی ناسراوی سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌تی واحدی تاران به‌ناوه‌كانی “ڕه‌زا شه‌هابی” و “حه‌سه‌ن سه‌عیدی” له په‌یامێك دا وێڕای ئاماژه‌كردن به كه‌م و كورتیه‌كانی ئه‌و مه‌نشووره، پشتیوانی خویان له‌و مه‌نشووره و ههمایهشهكهی كۆڵن ده‌ربڕی.