له ڕۆژانی ڕابردوودا، مه‌راسیمی مێژوویی گاڤاره وه‌كۆڵ به به‌شداری به‌رینی ژنان و پیاوان له شاری كرێند له پارێزگای كرماشان به‌ڕێوه چوو.
ئەم ڕێوڕەسمە، ڕێوڕەسمێكی كۆنی ناوچەی كرێنده كە هەوڵی زیندووكردنەوەی دراوە. ئەم ڕێوڕەسمە به شوكرانه‌ی نیعمەت، بەرەكەت و بەرهەمە كشتوكاڵییەكان به‌ڕێوه ده‌چێت. لەو ڕێوه‌ڕه‌سمه‌دا خواردنێك بە ناوی دانەكوڵانە دروست دەكرێت و كەسێك بە ناوی گاڤاره وەكۆڵ دێت كە لانك یان بێشكەیەكی لە كۆڵ دایە و مزگێنی هاتنی به‌هار و دڵخۆشی پێیه. به‌شداریكردنی ژنان به جل و به‌رگی ڕه‌نگاوڕه‌نگ و ڕه‌سه‌نی كورده‌واری له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا ڕه‌ونه‌قی به مه‌راسێمه‌كه به‌خشیوه و له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه پێشوازی لێ كراوه.