ڕۆژی هه‌ینی ٢٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ڕێوڕه‌سمی چله‌ی ماته‌مینی گیان به‌ختكردوویه‌كی ڕێگای ئازادی كه‌ره‌ج به‌ناوی “كامران شه‌هبازی” به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “كامران شه‌هبازی” له ڕه‌وتی خۆپێشاندانه‌كانی شاری كه‌ره‌ج به زه‌ربه‌ی باتۆمی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی كوژرا و ناوه‌نده ئه‌منییه‌كان به مه‌رجی ڕاگه‌یاندنی گیان له‌ده‌ستدانی له ماڵه‌وه، ته‌رمه‌كه‌یان ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كی كرد و ڕۆژی هه‌ینی ڕێوڕه‌سمی چله‌ی به به‌شداری سه‌دان كه‌س و به وتنه‌وه‌ی دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” و “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی” به‌ڕێوه‌چوو.