ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ڕێوڕه‌سمی ماته‌مینی چله‌ی سێ گیان به‌ختكردووی ڕێگای ئازادی به‌ناوه‌كانی “سارینا ساعدی”، “مێهرشاد شه‌هیدی” و “محه‌ممه‌د قائیمی فه‌ر” له شاره‌كانی سنه، ئه‌راك و دزفوول به به‌شداری هه‌زاران كه‌س به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، وێڕای سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌ومنی توند به‌سه‌ر شاره‌كانی سنه، ئه‌راك و دزفوول و گه‌مارۆدانی ماڵی باوكی ئه‌و سێ گیان به‌ختكردووه، به هه‌زاران كه‌س به‌شداریان له ڕێوڕه‌سمی چله‌ی ماته‌مینیان كرد و پاشان به ڕێپێوان له‌سه‌ر شه‌قام دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه.