ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی ڕه‌شه‌مه، كۆمه‌ڵێك له دایكانی ئاشتی شاری سه‌قز له مه‌ارسیمێكدا ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنیان له هه‌موو ژنانی كوردستان و ئێران پیرۆزبایی كرد.
به‌شداربووانی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی تراكت و وێنه‌ی به‌ندكراوانی ژنی مه‌حكووم به ئێعدام، ڕۆژی ٨ی مارسیان بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی سیاسی و گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی پیرۆزبایی كرد و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی، وریشه مورادی و شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، هه‌روه‌ها ئازادی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان و هه‌موو زیندانیانی سیاسی بوون.