ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، ئێرانیانی ئازادیخواز له وڵاته‌كانی دانمارك، فه‌ڕانسه، ئاڵمان، هوله‌ند، فه‌نلاند، به‌ریتانیا، سوید، ئیتالیا و بلژێك هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی ژن، به‌شداری ڕێپێوانه‌كانی ٨ی مارس بوون و به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی ژنانی قوربانی سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامی، دروشمیان به‌رز كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی په‌خشان عه‌زیزی، وریشه مورادی و شه‌ریفه محه‌ممه‌دی به‌شداری ڕێپێوان و كۆبوونه‌وه‌كانی ٨ی مارس له به‌ڕلین، كوڵن، فڕانكفۆرت، دۆسلدۆرف، مارسه‌ی، پاریس، بڕۆكسل، له‌نده‌ن، ڕۆم، میلان، ئامستردام، هلسینكی، ستۆكهۆڵم و كۆپنهاگێن بوون. ئێرانیانی ئازادیخواز داوایان له كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد پاڵپشتی ژنانی ئێران بۆ گه‌یشتن به ئازادی و به‌رابه‌ری بن و به‌رپرسانی قه‌زایی و ئه‌منیه‌تی كۆماری ئیسلامی كه ده‌ستیان له سه‌ركوت و پێشێلكردنی مافی مرۆڤ دا هه‌بووه سزا بده‌ن.