ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، خه‌ڵكی ئازادیخوازی چه‌ند ناوچه له باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان مه‌راسیمی نه‌ورۆزیان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دانیشتووانی شاری ته‌بقا له ڕۆژئاوای كوردستان ئاگری نه‌ورۆزیان هه‌ڵ كردووه و به وتنه‌وه‌ی دروشم جه‌نایه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیایان له سووریه به توندی شه‌رمه‌زار كردووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ژنان و پیاوانی ئازادیخوازی باكوورری كوردستان له ناوچه‌كانی سه‌رحه‌د و هه‌زه‌خ ئاگری نه‌ورۆزیان داگیرساندووه و له‌گه‌ڵ بڵاوكردنی مۆسیقا سه‌مایان كردووه. به‌شداربووانی ئه‌و ڕێوڕه‌سمانه هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستانیان به توندی مه‌حكووم كرد و خوازیاری كاردانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای جیهانی به‌رانبه‌ر به جه‌نایه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا بوون.