ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، مه‌راسیمی نه‌ورۆز به به‌شداری به‌رینی ژنان و پیاوان له ناوچه‌ی كانی سووری بانه به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، ژنان و پیاوانی بانه‌یی به پۆشینی جل و به‌رگی ڕه‌نگاوڕه‌نگی كوردی به‌شداری مه‌راسیمی نه‌ورۆز بوون و به‌ده‌ور ئاگری سه‌ركه‌وتن دا شاییان گێڕاوه. به‌شداربووان ڕایانگه‌یاند: نه‌ورۆز هێمای یه‌كگرتوویی و به‌رخۆدانی گه‌لی كورده و ئه‌مساڵ شكۆدارتر له ساڵانی ڕابردوو به‌ڕێوه چووه.