ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٤ی خاكه‌لێوه، دانیشتووانی ناوده‌روه‌ن و گوندی گورگانی سه‌ر به شارستانی كامیاران، هه‌روه‌ها خه‌ڵكی گوندی حه‌یده‌ره‌ی قازی خان له هه‌مه‌دان ئاهه‌نگی نه‌ورۆزیان به جۆش و خرۆشه‌وه به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ژنان و پیاوانی ئازادیخواز وێڕای هه‌ڕه‌شه و گوشاره‌كانی حكوومه‌ت، به جل و به‌رگی ڕه‌نگاوڕه‌نگی كوردییه‌وه ئاگیری نه‌ورۆزیان داگیرساندووه و له‌گه‌ڵ مۆسیقا شایی و خۆشییان ده‌ربڕیوه.