ڕۆژی هه‌ینی ٢٤ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، سه‌دان كه‌س له ناوچه‌ی كێوڕه‌شی سه‌قز كۆبوونه‌وه و مه‌راسیمی نه‌ورۆزیان به‌ڕێوه برد.
ڕۆژی ڕابردوو چه‌ند ناوچه‌ی سه‌قز له‌وانه چیای جاقل، شارۆچكه‌ی ساحێب، ئاوایی جونیانی سه‌ر به ناوچه‌ی تیله‌كۆ و كێوڕه‌ش وێڕای هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم به جل و به‌رگی ڕه‌نگاوڕه‌نگ و هه‌ڵكردنی ئاگر، هاتنی نه‌ورۆز و به‌هاری سه‌ركه‌وتنیان جێژن گرت. به‌شداربووان به وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی “ژن،ژیان،ئازادی” و “كوردستان، كوردستان، گۆڕستانی فاشیستان”، ڕێزیان له یادی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا گرت و به‌ڵێنیان دا درێژه به ڕێگا و ڕێبازیان بده‌ن.