ڕۆژی هه‌ینی ١ی مانگی خه‌رمانان، مه‌راسیمی ناشتنی ته‌رمی سێ لاوی گیانبه‌ختكردووی ده‌ستی هێزه‌كانی ڕژیم له شاره‌كانی ورمێ و ئیلام و به به‌شداری هه‌زاران كه‌س به‌ڕێوه‌چوو.
ڕێوڕهسمیناشتنیتهرمی “موحسین قه‌یسه‌ری” شۆڕشگێڕی خه‌ڵكی ئیلام به به‌شداری هه‌زاران كه‌س و به دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” به‌ڕێوه‌چوو، له شاری ورمێ‌ش ته‌رمی دوو لاوی گیانبه‌ختكردوو به‌ناوه‌كانی “عه‌بدۆڵڵا محه‌ممه‌دپوور” و “دانش ڕه‌هنه‌ما” به به‌شدرای هه‌زاران كه‌س و به وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی “ژن،ژیان، ئازادی” و “شه‌هید نامرێ” و “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی” به‌ڕێوه‌چوو و خه‌ڵكی توڕه له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه بنكه‌ی به‌سیجی گوندی “بالۆ“یان داگیر و ئاگرتێبه‌ردا.