ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی گوڵان، مه‌راسیمی هه‌زار ده‌ف به به‌شداری هه‌زاران شارومه‌ندی خه‌ڵكی شاره‌كانی كوردستان و پارێزگاكانی دیكه ئێران له گوندی پالنگانی سه‌ر به شاری كامیاران به‌ڕێوه چوو.
مه‌راسیمی هه‌زار ده‌ف ڕێوڕه‌سمێكی عیرفانی و مێژووییه كه هه‌ر ساڵ به به‌شداری به‌رینی شارومه‌ندانی شاره جۆراوجۆره‌كانی كوردستان و ئێران به‌ڕێوه ده‌چێت. ژنان و پیاوانی به‌شدار له‌و مه‌راسیمه به جل و به‌رگی ڕه‌نگاوڕه‌نگی كوردی و به تۆڕدانی حیجابی ئیجباری، دیمه‌نێكی جوانیان به سرووشتی بێ وێنه‌ی پالنگان به‌خشیوه و له‌لایه‌ن هاووڵاتیانی به‌شدار له شاره‌كانی دیكه‌ی ئێرانه‌وه پێشوازی گه‌رمی لێكراوه.