ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی جۆزه‌ردان، مه‌راسیمی سالڕۆژی كۆچی دوایی، موزه‌فه‌ر ساڵحینا، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی یه‌كێتی ئازادی كرێكارانی ئێران، به به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆر له چالاكانی كرێكاری و مه‌ده‌نی، هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی ئیتحادییه له شاری سنه به‌ڕێوه چوو.
به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و مه‌راسیمه له حاڵێكدا بووه كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی موزه‌فه‌ر ساڵح‌نیا په‌یوه‌ندیان گرتووه و به هه‌ڕه‌شه‌كردن هه‌وڵیان داوه ڕێگه له به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمه‌كه بگرن. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، مه‌ئموورانی ئیداره‌ی ئیتلاعات له ده‌ورووبه‌ری مه‌زاری موزه‌فه‌ر ساڵح‌نیا دا جێگیر كراون و فیلمیان له به‌شداربووانی مه‌راسیمه‌كه هه‌ڵگرتووه، به‌ڵام به‌شداربووان به ڕێزگرتن له یادی ئه‌و چالاكه كرێكارییه مه‌راسیمه‌كه‌یان به‌ڕێوه بردووه.