ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له ژنانی مه‌ریوانی مه‌راسمێكیان بۆ ڕێزگرتن له یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ده‌ستی تیرۆریستانی داعش له كۆبانی به‌ڕێوه برد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، مه‌راسمه‌كه به ڕاگرتنی یه‌ك خوله‌ك بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له یادی قوربانیانی ده‌ستی تیرۆر ده‌ستی پێكرد و به‌شداربووان له‌سه‌ر هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی داعش، هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر شه‌نگاڵ و كۆبانی، به‌رخۆدانی گه‌لی كورد و به‌تایبه‌ت ژنان له به‌رانبه‌ر تاریك په‌ره‌ستان قسه و باسیان كرد. له‌و مه‌راسمه هه‌روه‌ها ڕێز له یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” گیرا و چه‌ند پارچه موزیك و سروودی شۆڕشگێڕانه خوێندرا. جێگای ئاماژه‌یه كه له سێپتامبه‌ری ٢٠١٤ تاكوو ژانویه‌ی ٢٠١٥ی زاینی كۆبانی له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه گه‌مارۆ درا و به ده‌یان كه‌س كوژران و بریندار بوون. پاش ١٣٤ ڕۆژ شه‌ڕ و پێكدادانی قورس له نێوان هێزه كوردیه‌كان و چه‌كدارانی داعش، ڕۆژی ٢٦ی ژانویه‌ی ٢٠١٥، كۆبانی به پشتیوانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ئازاد كرا.
