ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی پیرانشار به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری هه‌میشه زیندوو “سه‌مه‌د به‌رگی نیا” ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی پیرانشار هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخواز به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری “سه‌مه‌د به‌رگی نیا” گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری، وێڕای ڕێزگرتن له بیره‌وه‌رییه‌كانی، به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازی بن. “سه‌مه‌د به‌رگی نیا” ته‌مه‌ن ٥٢ ساڵ، ٢٩ی خه‌رمانانی ١٤٠١ و له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم به‌سه‌ختی بریندار و پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ورمێ، ڕۆژی ٦ی ڕه‌زبه‌ر گیانی له ده‌ست دا.