ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، بنه‌ماڵه‌ی “هێمن ئه‌مان” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی، له شاری بۆكان، له مه‌راسمێكدا یاد و ناوی ڕۆڵه قاره‌مانه‌كه‌یان به‌رز ڕاگرت.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه هاوكات له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێكی زۆر له دۆستان، چالاكانی مه‌ده‌نی و خه‌ڵكی ئازادیخوازی شاری بۆكان، به دانانی وێنه‌ی چه‌ند گیانبه‌ختكردوویه‌كی دیكه‌ی شۆڕشی ژینا و گوڵی سوور له سه‌ر گڵكۆی ئه‌و ئازیزه، ڕێزیان له یادی ئه‌و شۆڕشگێڕه گرت و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ نوێ كرده‌وه. شایانی باسه “هێمن ئه‌مان” ڕێكه‌وتی ٢٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ هه‌تاوی، له ڕه‌وتی شۆڕشی ژینادا، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی بریندار و ڕۆژێك پاش له برینداربوونی، به هۆی سه‌ختی برینه‌كانی په‌یوه‌ست به كاروانی نه‌مرانی ڕێگای ئازادی بوو.
