ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣٠ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی،مه‌راسمی سێهه‌مین ساڵیادی گیانبه‌ختكردنی “ڕامین فاتحی” به به‌شداری بنه‌ماڵه‌كه‌ی و خه‌ڵكی ئازادیخوازی خه‌ڵكی شاری سنه به‌ڕێوه‌چوو.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، مه‌راسمی سێهه‌مین ساڵیادی گیانبه‌ختكردنی “ڕامین فاتحی” له كاتێكدا به‌ڕێوه‌چووه كه هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری سنه له ڕۆژانی ڕابردوودا گوشارێكی زۆریان خستووه‌ته سه‌ر ئه‌ندامانی ئه‌و بنه‌ماڵه دادخوازه و هه‌ڕشه‌یان لێ كردوون كه پێویسته مه‌راسمه‌كه به‌ڕێوه نه‌به‌ن. جێگای ئاماژه‌یه له مانگانی ڕابردوودا دایك و برای ئه‌و گیانبه‌ختكردووه باره‌ها له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌یان لێ كراوه.