ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی گه‌لاوێژ، سه‌دان شارومه‌ندی دانیشتووی شاری سه‌قز به كۆبوونه‌وه له پاركی مه‌وله‌وی مه‌راسیمێكیان بۆ ڕێزگرتن له یادی گیانبه‌ختكردووانی ژینگه‌ی شاری سنه به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، به‌شداربووانی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه سروودی شۆڕشگێڕانه‌یان خوێندووه‌ته‌وه و به وتنه‌وه‌ی دروشم، یادی “چیاكۆ یووسفی نژاد، حه‌مید مورادی و خه‌بات ئه‌مینی”یان به‌رز نرخاندووه و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانیان نوێ كردووه‌ته‌وه.