کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی ڕێزلێنان له‌ ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌ له‌ شاری سه‌قز

به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی ڕێزلێنان له‌ ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌ له‌ شاری سه‌قز

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٦ی ڕێبه‌ندان هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌، كۆمه‌ڵێك له‌ دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ شاری سه‌قز چالاكیان ئه‌نجام دا.

به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه‌، دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ له‌ ده‌ورووبه‌ری شاری سه‌قز ڕێوڕه‌سمێكیان به‌ مه‌به‌ستی ڕێزلێنان له‌ ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ڕۆژی ئاشكرابوونی كار و چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ به‌ڕێوه‌بردووه‌. به‌شداربووانی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌ وێڕای باس كردن زیاتر له‌ پێنج ده‌یه‌ خه‌بات و تێكۆشانی كۆمه‌ڵه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ئازادی و به‌رابه‌ری، یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و یه‌كسانیان ڕێز لێنا و پاش خوێندنی چه‌ند سروودی شۆڕشگێڕانه، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئامانج و ئاواتی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێبازی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران نوێ كرده‌وه‌، دواتر ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ به‌ بڵاكردنه‌وه‌ی شیرینی كۆتایی پێهات.