کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ له‌ شاری سنه‌

به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ له‌ شاری سنه‌ 3

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣١ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له‌ دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران مه‌راسمێكیان بۆ ڕێزلێنان له‌ ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ له‌ ده‌ورووبه‌ری شاری سنه‌ به‌ڕێوه‌ برد.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی تراكت و خوێندنی سروودی شۆڕشگێڕانه ڕۆژی ٣١ی جۆزه‌ردان، ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌یان به‌رز نرخاند. به‌شداربووانی ئه‌و مه‌راسمه‌ یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ریان به‌رز ڕاگرت و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن.