ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، مه‌راسمی ڕۆژی له‌دایكبوونی هه‌میشه زیندوو “سارینا ساعدی” پاش چه‌ند ڕۆژ ڕێگریكردنی ناونده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم، له گۆڕستانی به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی سنه به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان، یادی لەدایکبوونی هه‌میشه زیندوو “سارینا ساعدی” کە بڕیار بوو ڕۆژی چوارشەممە، ١٩ی ڕەزبەر، لە سەر گۆڕەكەی لە گۆڕستانی به‌هه‌شت محەممەدی سنە بەڕێوە بچێت، بەهۆی ڕێگریكردنی هێزەكانی ئیتلاعات چەند ڕۆژ دواتری بەڕێوەچووه. هاوکات لەگەڵ یادی لەدایکبوونی سارینا، هێزە ئیتلاعاتییەکان دەرگای چوونە ژوورەوەی گۆڕستانی به‌هه‌شت محەممەدییان لە شاری سنە داخست، هەروەها هه‌ندیك لە ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان بەوە ده‌كه‌ن کە ئەندامانی بنەماڵەی ساعدی لەلایەن ناوەندە ئیتلاعاتییەكانەوە بانگهێشت کراون. “سارینا ساعدی”، مێرمنداڵێكی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی سنە، لە سەردەمی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” به زه‌ربه‌ی باتۆمی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی كوژرا.
