به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی مانگی گوڵان و هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی كرێكار، ژماره‌یه‌ك له ژنان و پیاوانی ئازادیخوازی سنه مه‌راسمێكیان له پاركی ئاویه‌ر به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ژنان و پیاوانی ئازادیخوازی سنه له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك دا به‌بۆنه‌ی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، ڕۆژی جیهانی كرێكاریان له ته‌واوی خه‌ڵكی ئازادیخواز، كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان و ئێران پیرۆزبایی كرد. به‌شداربووان وێڕای بڵاوكردنه‌وه‌ی گوڵ و شیرینی له نێو خه‌ڵكدا قه‌تعنامه‌یه‌كیان خوێنده‌وه و تێیدا خوازیای محاكمه و سزادانی بكوژانی خۆپێشانده‌رانی شۆڕشی “ژینا” بوون.