ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی جۆزه‌ردان، مه‌راسمی چله‌ی ماته‌مینی چالاكێكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی به‌لووچستان به ناوی “حسێن مێهدی پور” كه ٤٠ ڕۆژ له‌وه‌پێش به شێوه‌یه‌كی گوماناوی گیانی له ده‌ست دا به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی سنفی فه‌رهه‌نگیان و خه‌ڵكی ئازادیخوازی به‌لووچ سه‌ردانی ماڵی “حسێن مێهدی پور”یان كرد له شارستانی ده‌شتیاری و به دانانی تاجی گوڵ، ڕێزیان له فیداكارییه‌كانی گرت. شایانی باسه كه “حسێن مێهدی پور” مامۆستای كۆمه‌ڵناسی له شارستانی ده‌شتیاری و به‌ڕێوه‌به‌ری كاناڵی تیلیگرامی “خواسته‌كانی فه‌رهه‌نگیان” بوو، ناوبراو ڕۆژی ١٢ی گوڵانی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیمه‌وه درایه به ده‌ستڕێژی گولله و گیانی به‌ختكرد.