ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، مه‌راسمی چله‌ی ماته‌مینی “ئارمیتا گه‌راوه‌ند” له ژێر گوشاری هێزه‌كانی حكوومه‌ت و به به‌شداری بنه‌ماڵه و كۆمه‌ڵێك له كه‌سوكاری له تاران به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان گۆڕستانیان گه‌مارۆ داوه و فیلمیان له خه‌ڵك گرتووه، هه‌روه‌ها چه‌ند كه‌س له‌و مهرسمهدا ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان كه ناسناوی یه‌كێكیان بریتیه له: “ئاریانا ئه‌كبه‌ری”. جێگای ئاماژه‌یه كه “ئارمیتا گه‌راوند” قوتابی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵی خه‌ڵكی كرماشان و دانیشتووی تاران بوو كه ڕۆژی ٩ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢، له هێرشی حیجاببانه‌كانی ڕژیم له میترۆی تاران چووه كۆما و پاش ماوه‌یه‌ك به‌سته‌ریبوون گیانی له‌ده‌ست دا.