ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٣ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢، مه‌راسمی ماته‌مینی چله‌ی “جه‌واد ڕۆحی” له گوندی كیله‌كانی سه‌ر به شارستانی ئامۆل له پارێزگای مازه‌نده‌ران به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان، خه‌ڵكانێكی زۆر له شاره‌كانی ساری و ئامۆل له‌و مه‌راسمه‌دا به‌شدار بوون و جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامیان به توندی مه‌حكووم و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” نوێ كرده‌وه. “جه‌واد ڕۆحی” له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی “ژینا” بوو كه سێ جار سزای ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا و پاش یه‌ك ساڵ بیلاته‌كلیفی، سه‌ره‌تایی مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ به شێوه‌ی گۆماناوی له زیندانی نه‌وشار گیانی به‌خت كرد.
