به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی پووشپه‌ڕ، مه‌راسمی چله‌ی ماته‌مینی “پوویا مه‌ولایی ڕاد” ئامۆزای “ماه مۆنیر” دایكی “كیان پیرفه‌له‌ك” به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك له شاری ئیزه به‌ڕوێوه چوو.
“پوویا مه‌ولایی ڕاد” ڕۆژی ٢١ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ و له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی له‌دایك بوونی “كیان پیر فه‌له‌ك” له شاری ئیزه به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم كوژرا. “ماه مۆنیر مه‌ولایی ڕاد” له‌و كاته‌وه له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش لێپرسینه‌وه له چالاك بوون له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بێبه‌ش كراوه.
