ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی مانگی جۆزه‌ردان، مه‌راسمی چله‌ی ماته‌مینی “مه‌هسا زه‌ڕین چه‌نگ” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵكی ئیلام له گۆڕستانی ئه‌و شاره به‌ڕێوه چوو.
“مه‌هسا زه‌ڕین چه‌نگ” چالاكی مه‌ده‌نی و وه‌رزشوانی ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵی خه‌ڵكی ئیلام، یه‌كێك له چالاکانی خۆپێشاندانه‌كانی مه‌یدانی ئینقلابی تاران بوو كه له‌لایه‌ن جه‌نایه‌تكارانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه كوژرا. ته‌رمی ئه‌و ژنه چالاكوانه له چیاكانی ده‌ورووبه‌ری تاران دوزرایه‌وه و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان بنه‌ماڵه‌كه‌یان خسته ژێر گۆشار بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاری مه‌رگی ڕۆڵه‌كه‌یان به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی ڕابگه‌ینن.