ڕۆژی هه‌ینی ٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، مه‌راسمی پێنجه‌مین ساڵیادی گیانبه‌ختكردنی مامۆستا “جه‌لال مه‌له‌كشا” شاعێری ناسراوی كوردستان، له گوندی “مه‌له‌كشان” سه‌ر به شاری سنه به‌ڕێوه‌چوو.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشوون، مه‌راسمی پێنجه‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی ئه‌و تێكۆشه‌ره به به‌شداری به‌رینی بنه‌ماڵه دادخوازه‌كان و خه‌ڵكی ئازادی خوازی شاری سنه و به چركه‌یه‌ك بێده‌نگی بۆ ڕێز گرتن له یادی ئه‌و ئازیزه ده‌ستی پێكرد. “جه‌لال مه‌له‌كشا” نووسه‌ر، شاعیر و چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی گوندی “مه‌له‌كشان“، باره‌ها له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه به بۆنه‌ی نووسینی شێعری شۆڕشگێرانه ده‌ستبه‌سه‌ر، لێپرسینه‌وه یان حوكمی زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. ئه‌و هاووڵاتییه دوایین جار ساڵی ٢٠١٤ی زایینی، پاش نووسینی شێعرێك به مه‌به‌ستی پشتیوانی له مقاومه‌تی “كۆبانی” له به‌رامبه‌ر چه‌كدارانی داعش، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری سنه‌وه بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كرا. ناوبراو ڕێكه‌وتی ١١ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٩٩ی هه‌تاوی به هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه گیانی له ده‌ستدا و ته‌رمه‌كه‌ی به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵكی شار و گونده‌كانی كوردستان ئه‌سپه‌رده كرا.
