ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، خه‌ڵكی شاری دیوانده‌ره و شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان به كۆبوونه‌وه له شاری “زه‌ڕینه“ی دیوانده‌ره، نزیكبوونه‌وه‌ی نه‌ورۆزی ١٤٠٤یان پیرۆز كرد.
خه‌ڵك به كۆبوونه‌وه له شاری “زه‌ڕینه“ی دیوانده‌ره وێڕای هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم به جل و به‌رگی ڕه‌نگاوڕه‌نگ و هه‌ڵكردنی ئاگر، هاتنی نه‌ورۆز و به‌هاری سه‌ركه‌وتنیان جێژن گرت. به‌شداربووان به وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی “ژن،ژیان،ئازادی” و “كوردستان، كوردستان، گۆڕستانی فاشیستان“، ڕێزیان له یادی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا گرت و به‌ڵێنیان دا درێژه به ڕێگا و ڕێبازیان بده‌ن.