ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی مانگی پووشپه‌ڕ، خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئیلام به‌شداری به‌رینیان له مه‌راسمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی لاوێكی شۆڕشێگڕی ئه‌و شاره به‌ناوی “مێهدی سادقی” كرد.
“مێهدی سادقی” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ یه‌كێك له به‌ندكراوانی شۆڕشی “ژینا” بوو كه بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسداران به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا. ناوبراو له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو و ته‌نیا ١٠ ڕۆژ دوای ئازادبوونی له ته‌نیشت مەیدانی ئازادی له تاران بە داخەوە خۆكوژی كرد. ڕۆژی ڕابردوو خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئیلام به وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی له مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمی “مێهدی” به‌شدار بوون و به‌ڵێنیان دا ڕێگه‌ی گیانبه‌ختكردووان درێژه پێ بده‌ن.
