ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی مانگی گه‌لاوێژ، مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمی “ئه‌رسه‌لان ڕه‌سووڵی” كۆڵبه‌ری گیانبه‌ختكردووی خه‌ڵكی سه‌رده‌شت به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك به‌ڕێوه چوو.
“ئه‌رسه‌لان ڕه‌سووڵی” ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی “نلاس”ی سه‌ر به شاری سه‌رده‌شت، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه گیانی به‌خت كرد. ئیواره‌ی هه‌مان ڕۆژ مراسمی پرسه و سه‌ره‌خۆشییه‌كه‌ی به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك و وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه كۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه چوو.