ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، له شاره‌كانی “مه‌ریوان، ڕه‌به‌ت، مه‌هاباد وبۆكان“، مه‌راسمی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵ به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك به‌ڕێوه چوو.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، له گوندی “نێ” سه‌ر به شاری مه‌ریوان، سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه، ده‌ستبه‌سه‌ر كردن، بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتیان به هۆی به‌شداری كردنیان له مه‌راسمه‌كانی نه‌ورۆز له كوردستان، خه‌ڵك به جۆش و خرۆشێكی زۆرەوە به‌شداریان له مه‌راسمی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی نوێ له‌و گونده كرد. هه‌روه‌ها له گوندی “شه‌مۆڵه“ی ڕه‌به‌ت، “ئاغۆتمان” سه‌ر به شاری بۆكان و “گردهگڕۆ“ی بۆكان، خه‌ڵك بە داگیرسانی مه‌شخه‌ڵ و ئاگری نه‌ورۆزی سه‌ركه‌وتن، به سه‌ما و هه‌ڵپه‌ڕكێوه هاتنی به‌هاری ئازادیان پیرۆز كرد.