کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمی “مێهران ئه‌كره‌می” له‌ شاری تیكاب

به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمی مێهران ئه‌كره‌می له‌ شاری تیكاب

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٦ی ڕه‌شه‌مه‌، مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمی “مێهران ئه‌كره‌می” به‌ندكراوی گیانبه‌ختكردوو له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سه‌قز، به‌ به‌شدرای بنه‌ماڵه‌ و خه‌ڵكی تیكاب به‌ڕێوه‌ چوو.

مێهران ئەکرەمی تەمەن ٣٢ ساڵ، ٢١ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١، له‌ ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی ژینا له‌ شاری سه‌قز، ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعات گوازرایه‌وه‌. به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه‌ له‌ ١٦ مانگی ڕابردوودا ئاكامێكی نه‌بوو تاكوو ڕۆژی ٢٥ی ڕشه‌مه‌، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سه‌قز په‌یوه‌ندی به‌ بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه‌ گرت و ڕایگه‌یاند كه‌ ناوبراو گیانی له‌ده‌ست داوه‌ و ته‌رمه‌كه‌ی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی خۆمینی دایه‌. به‌پێی زانیارییه‌كان، حه‌فته‌ی ڕابردوو، “مێهران ئه‌كره‌می” له‌ زیندانی سه‌قزه‌وه‌ بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سه‌قز ڕاگوێزرا، ناوبراو له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا هه‌ر دوو گورچیله‌ی له‌ده‌ستدا و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كرا، پاش دوو ڕۆژ دیالیزكردن گه‌ڕێندرایه‌وه‌ زیندان، به‌ڵام مه‌ئموورانی ئیتلاعاتی سه‌قز ئه‌و لاوه‌یان بۆ جارێكی ئه‌شكه‌نجه كرد و ناوبراو له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌خت دا گیانی به‌خت كرد.