ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، مه‌راسمی ڕۆژی له‌دایكبوونی هه‌میشه زیندوو “جه‌واد حه‌یده‌ری” به به‌شداری بنه‌ماڵه و كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی شاری قه‌زوێن به‌ڕێوه چوو.
“جه‌واد حه‌یده‌ری” ڕۆژی ٣١ی خه‌رمانانی ١٤٠١ و له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی له شاری قه‌زوێن گیانی به‌ختكرد. له یه‌ك ساڵی ڕابردوودا بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه به‌رده‌وام له‌لایه‌ن ناونده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه له ژێر گوشاردابوون و خۆشكی جه‌واد چه‌ند جار ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه كرا. ڕۆژی ڕابردوو بنه‌ماڵه‌ی جه‌واد حه‌یده‌ری هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی قه‌زوێن له‌سه‌ر مه‌زاری كۆبوونه‌وه و به‌ڵێنان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازی بن.
