به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كاتژمێر ١١ی نیوه‌ڕۆی دووشه‌ممه ٦ی گه‌لاوێژ، مه‌راسمی شكۆداری ناشتنی ته‌رمی گیانبه‌ختكردوو، چیاكۆ یووسفی نژاد، شه‌هیدی ژینگه، به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵكی سنه له شارۆچكه‌ی حه‌سه‌ن ئاوا به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، هه‌زاران شارومه‌ندی شاری سنه و حه‌سه‌ن ئاوا هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا، چالاكانی كرێكاری، مه‌ده‌نی و ژینگه‌یی به‌شداری ڕێوڕه‌سمی ناشتنی ته‌رمی چیاكۆ یووسفی نژاد، گیانبه‌ختكردووی ڕێبازی پاراستنی ژینگه بوون و وێڕای خوێندنه‌وه‌ی سروودی شۆڕشێگڕانه، دروشمه‌كانی “شه‌هید نامرێت”، “چیاكۆ قاره‌مانه، شه‌هیدی كوردستانه” و “كوردستان ڕۆڵه‌كانی له بیر ناكات”یان به‌رز كردووه‌ته‌وه. له‌و مه‌راسمه‌دا باوكی گیانبه‌ختكردووی شۆڕشی ژینا، هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی وێنه‌ی چیاكۆ یووسفی نژادی ماچ كردووه و سه‌ری ڕێز و نه‌وازشی بۆ خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی سنه دانواندووه. به‌شداربووانی مه‌راسمه‌كه‌ش به وتنه‌وه‌ی دروشمی “كاك هوومه‌ن قاره‌مانه، شه‌هیدی كوردستانه” ڕێزیان له یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا گرتووه. شایانی باسه ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی گه‌لاوێژ، شه‌ش چالاكی ژینگه‌یی شاری سنه به ناوه‌كانی موحسن حسێن په‌ناهی، خه‌بات ئه‌مینی، چیاكۆ یووسفی نژاد، حه‌مید مورادی، موسته‌فا هۆژه‌بری و ئاریاس سه‌لیمی له كاتی دامركانه‌وه‌ی ئاگری ئاویه‌ر به سه‌ختی بریندار و ڕۆژی شه‌ممه حه‌مید مورادی گیانی به‌خت كرد. شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ش خه‌بات ئه‌مینی و چیاكۆ یووسفی نژاد به‌هۆی قورسی برینه‌كانیانه‌وه گیانیان له پێناو پاراستنی ژینگه‌دا گیانیان به‌خت كرد.