ڕۆژی هه‌ینی ٣٠ی پووشپه‌ڕ، مه‌راسمی ساڵیادی له سێداره‌نی “ئیمان سهبزیكار” له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه، به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵكی جوونه‌قان به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، حوكمی ئێعدامی “ئیمان سهبزیكار” به تۆمه‌تی كوشتنی “عه‌لی ئه‌كبه‌ر ڕه‌نجبه‌ر” جێگری پاسگای “بیدزه‌رد”ی شیراز به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ١ی گه‌لاوێزی ١٤٠١ جێبه‌جێ كرا. مانگی ڕێبه‌ندانی ساڵی ١٤٠٠ به دوای تێكهه‌ڵچوونی نێوان دوو لاو له‌گه‌ڵ مه‌ئموورانی ئینتزامی له ڕیستورانێك، جێگری پاسگای “بیدزرهد”ی شیراز به چه‌قۆ كورژا.
