کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “عه‌لی مه‌ولایی” له‌ ئیزه‌

به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی عه‌لی مه‌ولایی له‌

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، مه‌راسمی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “عه‌لی مه‌ولایی” له‌ شارستانی ئیزه‌ به‌ به‌شداری ئازادیخوازان به‌ڕێوه‌ چوو.

“عه‌لی مه‌ولایی” ڕۆژی ٢٥ی خه‌زڵوه‌ری ١٤٠١ و له‌ ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” هاوڕێ له‌گه‌ڵ “كیان پیرفه‌له‌ك” و چوار شارۆمه‌ندی دیكه‌ به‌ ده‌ستڕێژی  گوله‌ی سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم گیانی به‌ختكرد. ڕۆژی شه‌ممه‌ مه‌راسمی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی ئه‌و لاوه‌ شۆڕشگێڕه‌ به‌ به‌شداری بنه‌ماڵه‌ و كۆمه‌ڵێك له‌ خه‌ڵكی ئازادێخوازی ئیزه‌ له‌ گۆڕستانی ئه‌و شاره‌ به‌ڕێوه‌ چوو. به‌شداربووانی ئه‌و مه‌راسمه‌ وێڕای ڕیزگرتن له‌ یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه‌.