کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “ڕوزبه خادمیان” له‌ كه‌ره‌ج

به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی ڕوزبه خادمیان له‌

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢، مه‌راسمی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “ڕوزبه‌ خادمیان” له‌ شاری كه‌ره‌ج به‌ به‌شداری بنه‌ماڵه‌ و كۆمه‌ڵێك له‌ خه‌ڵكی ئازادیخواز به‌ڕێوه‌ چوو.

باوكی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌ی ڕێگای ئازادی له‌سه‌ر مه‌زاری ڕۆڵه‌كه‌ی نووسی: “ڕو‌زبه‌ گیان، كوڕه‌ ئازا و به‌شه‌ره‌فه‌كه‌م، یه‌ك ساڵ به‌سه‌ر كاتی گیانبه‌ختكردنت دا تێپه‌ڕ ده‌بێت، یه‌ك ساڵه‌ كه‌ نیت به‌لامانه‌وه‌، پشتم شكا به‌ڵام تا هه‌تاهه‌تایه‌ ناوت زیندووه‌ و یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانت بۆ هه‌میشه ده‌مێنێته‌وه‌”. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ڕۆژی ٣٠ی خه‌رمانان ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “ڕوزبه خادمیان” بوو به‌ڵام هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ڕێگه‌یان نه‌دا كه‌سوكاری له‌سه‌ر مه‌زاری ناوبراودا كۆببنه‌وه‌.