کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ سنه‌

به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٨ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له‌ دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ شاری سنه‌، به‌ بۆنه‌ی ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیست مه‌راسیمێكیان به‌ڕێوه‌ برد.

مه‌راسیمه‌كه‌ سه‌ره‌تا به‌ سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ، سروودی هاوپشتی جیهانی چینی كرێكار و یه‌ك خوله‌ك بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری دا ده‌ستی پێكرد. بێده‌نگیه‌كه‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ی كۆپڵه‌ شێعرێك له‌لایه‌ن یه‌كێك له‌ به‌شداربووانه‌وه‌ شكا و به‌دوایدا، یه‌كێك له‌ هاوڕێیان سه‌باره‌ت به‌ به‌هێزكردنی حیزب و ڕۆڵی گرینگی هاوڕێیانی گیانبه‌ختكردوو، كاك غوڵام كه‌شاوه‌رز و فوئاد موسته‌فا سوڵتانی له‌ دامه‌زراندنی حیزب قسه‌ و باسی كرد. ئه‌و مه‌راسیمه‌ به‌ بڵاوكردنی شیرینی و به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی “بژی حیزی كۆمۆنیستی ئێران”، “بژی كۆمه‌ڵه‌”، “بژی سۆسیالیزم” و “ژن،ژیان،ئازادی” كۆتایی پێهات.