کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی حه‌ته‌مین ڕۆژی گیانله‌ده‌ستدانی خوسره‌و عه‌لیكوردی و هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر به‌شداربووان

به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی حه‌و‌ته‌مین ڕۆژی گیانله‌ده‌ستدانی خوسره‌و

به‌ پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتوون، ڕۆژی هه‌ینی هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی حه‌وته‌مین ڕۆژی گیانله‌ده‌ستدانی گوماناویخوسره‌و عه‌لیكوردیپارێزه‌ری خه‌ڵكی شاری مه‌شهه‌د، هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی هێرشیان كرده‌ سه‌ر به‌شداربووانی و كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌ چالاكانیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌كان،نه‌رگس محه‌ممه‌دیبه‌ندكراوی سیاسی پێشوو و براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبل،پوران نازمی، عالیه موته‌لب زاده‌، سپیده‌ قولیان، هه‌ستی ئه‌میری و ئه‌بولفه‌زڵ ئه‌بریبه‌ندكراوانی سیاسی پێشوو،حه‌بیب فه‌دایی، ئه‌سه‌دوڵڵا فه‌خیمی و ئه‌كبه‌ر ئه‌مینیچالاكانی سیاسی،عه‌لی و ڕه‌زا ئادینه‌ ئازادله‌ ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كان و هه‌روه‌ها سێ ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یخوسره‌و عه‌لیكوردیبه‌ ناوه‌كانیداوود، ئه‌حمه‌د و جه‌واد عه‌لیكوردیله‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. شایانی باسه‌ تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ سه‌باره‌ت به‌ دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان زانیارییه‌ك له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌.