ڕۆژی ڕابروو، مه‌راسمی ئه‌سپه‌رده‌كرانی ته‌رمی “ئازاد خانچه زهر” چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان، به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵكی ئه‌و شاره به‌ڕێوه‌چوو.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، مه‌راسمه‌كه به به‌شداری به‌رینی ژینگه پارێزان، چالاكانی مه‌ده‌نی و كرێكاری و هه‌روه‌ها خه‌ڵكی ئازادی خوازی شاری مه‌ریوان به‌ڕێوه‌چوو. له درێژایی مه‌راسمه‌كه‌دا به‌شداربووانی به وتنه‌وه‌ی سروودی ئێنترناسیۆناڵ و دانانی گوڵی سوور له سه‌ر گڵكۆكه‌ی، ڕێزیان له پێشینه‌ی خه‌باتی كرێكاری ئه‌و ئازیزه گرت. به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه بۆ ساڵانێكی زۆره تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بووه و له ئه‌نجامدا ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی سه‌رماوه‌ز به هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه گیانی به‌خت كردووه.
