ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ته‌رمی “ئه‌حمه‌د بالدی” خوێندكاری خه‌ڵكی شاری ئه‌هواز كه به مه‌به‌ستی ڕێگری له ڕووخاندنی شوێنی كاری باوكی له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ئاگری به‌ردا جه‌سته‌ی خۆی، ئه‌سپه‌رده كرا.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، ته‌رمی ئه‌و هاووڵاتییه به به‌شداری به‌رینی چالاكانی مه‌ده‌نی و ئازادیخوازانی شاری ئه‌هواز، ئه‌سپه‌رده كراوه. به‌شداربووانی مه‌راسمه‌كه جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه تا كاتی سزادانی تاوانبارانی ئه‌م كاره‌ساته، به‌رده‌وام ئه‌بن له ناڕه‌زایه‌تی. شایانی باسه به‌رپرسی شاره‌داری ئه‌هواز، به هۆی ناڕه‌زایه‌تی به‌ربڵاو و تووڕه‌یی خه‌ڵك، ناچار به ده‌ست كێشانه‌وه له پله و مه‌قامه‌كه‌ی كراوه و له شاری ئه‌هواز كۆچی كردووه.
