ڕۆژی هه‌ینی ١٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ڕێوڕه‌سمی ماته‌مینی چله‌ی سێ گیان به‌ختكردووی ڕێگای ئازادی به‌ناوه‌كانی “ڕووزبه خادمیان” له كه‌ره‌ج و “محه‌ممه‌د حسێن تۆركمان” له شاهین شار و “شیرین عه‌لیزاده” له ئیسفه‌هان به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زاران كه‌س به‌شداری ڕێوڕه‌سمی ماته‌مینی چله‌ی “شیرین عه‌لیزاده” و “محه‌ممه‌د حسێن تۆركمان” له شاره‌كانی شاهێن شار و ئیسفه‌هان بوون و دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” و “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی”یان به‌رز كرده‌وه، به پێی ڕاپۆرته‌كان هێزه‌كانی ڕژیم به گازی فرمێسك‌ڕێژ و ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ هه‌وڵی تێكدانی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌یان دا، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و خه‌ڵك به لێشاو به‌شداری ئه‌و مه‌راسیمه بوون و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا، له شاری كه‌ره‌ج ڕێوڕه‌سمی ماته‌مینی چله‌ی “ڕووزبه خادمیان” به‌ڕێوه چوو و خه‌ڵكێكی زۆر به‌شداری ئه‌و ڕێوڕه‌سمه بوون و دژبه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی دروشمیان وته‌وه.