ڕۆژی هه‌ینی، کۆنفرانسێک بە ئامانجی یەکگرتوویی پێکهاتەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە بەشداری نوێنەرانی گرووپە نەتەوەیی و ئایینییە جیاوازەکان دەستیپێکرد و دامەزراوە سیاسی و سەربازییەکانیش تێدا به‌شداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی ڕابردوو کۆنفرانسی پێکهاتەکانی کورد، عەرەب، سریان-ئاشوور، ئەرمەن، ئێزدی، تورکمان و چەرکەس، لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ژێر ناوی “کۆنفڕانسی یەکهەڵوێستیی پێکهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا” دەستیپێكردووه. کۆنفڕانسەکە لە مانگی جۆزه‌ردانی ئەمساڵەوە وەک دەستپێشخەرییەکی کۆمەڵایەتیی ده‌ستیپێكردووه و پێکهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتیی سووریا له پێشتره‌وه ئامادەکارییان بۆ کردبوو. ئەو کۆنفرانسە لە ٢٠ ئەندام پێکهاتووە کە نوێنەرایەتی سەرجەم کانتۆنەکان دەکەن، پێکهاتەکانی بەشدار لە کۆنفرانسەکە دەیانەوێت لەو ڕێگەوە یەکریزیی خۆیان لە بنیاتنانی سووریایەکی لامه‌ركه‌زی و دیموکراتیک له به‌رانبه‌ر ده‌وڵه‌تی پێشێلكاری ئه‌حمه‌د شه‌رع نیشان بده‌ن. شایانی باسه كه ڕۆانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕۆژی ڕابردوو ڕاپۆرتێكی بڵاو كرده‌وه و تێدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ٩ هه‌زار و ٨٨٩ كه‌س پاش به‌ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتنی ئه‌حمه‌د شه‌رع له‌لایه‌ن گرووپه ئیسلامگه‌راكانه‌وه كوژراون و دوو هه‌زار و ٥٥٣ كه‌س له‌سێداره دراون.