ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخواز بۆ پشتیوانی له “وریشه مورادی، په‌خشان عه‌زیزی و شه‌ریفه محه‌ممه‌دی” سێ به‌ندكراوی سیاسی مه‌حكووم به ئێعدام له شاری گۆتنبرگی سۆئد كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، ئێرانیانی ئازادیخواز به بانگهێشتی ڕێكخراوه‌ی “ژن، ژیان، ئازادی“، به به‌رز كردنه‌وه‌ی وێنه‌ی ئه‌و سێ ژنه تێكۆشه‌ره، پلاكاردی نا بۆ سێدراه و هه‌روه‌ها وتنه‌وه‌ی درووشمی دژ به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێدراه‌ی ئه‌و سێ به‌ندكراوه و هه‌روه‌ها زیندانیانی دیكه له ئێران و كوردستان بوون.