ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی به‌فرانبار، مه‌راسمی سێهه‌مین ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی به‌كتاش ئابتین، نووسه‌ر، شاعیر و به‌ندكراوی سیاسی به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك له شاری تاران به‌ڕێوه چوو.
مێهدی كازی ناسراو به به‌كتاش ئابتین، شاعیر، فیلمساز، به‌ندكراوی سیاسی، نووسه‌ر و ئه‌ندامی كانوونی نووسه‌رانی ئێران، مانگی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ٩٩ی هه‌تاوی زیندانی كرا. ناوبراو له زیندان تووشی چه‌ند نه‌خۆشی سه‌خت بوون به‌ڵام ساڵی ١٤٠٠ به هۆی تووشبوون به نه‌خۆشی كۆڕۆنا و ده‌ستڕانه‌گه‌یشتن به ده‌رمان چووه كۆما و ڕۆژی ١١ی به‌فرانباری هه‌مان ساڵ گیانی به‌خت كرد.