ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، سمینارێک لە شاری کۆڵنی ئاڵمان بە مه‌به‌ستی لێکۆڵینەوە لە پێشهاتە سیاسییەکانی ئێران و تورکیا، هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە، پرسی ڕۆژئاوا و پێویستی هاوکاریی نێوان بزووتنەوەی چەپ و شۆڕشگێڕانەی دوو وڵات بەڕێوەچوو.
له به‌شی یه‌كه‌می سمیناره‌كه‌دا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ته‌له‌ڤیزیۆنی به زمانی كوردی له لایه‌ن هاوڕێ نیزام سادقییهوه پێشكه‌ش كرا و هه‌روه‌ها هاوڕێ عارف چه‌له‌بی له “ڕێكخراوه‌ی تیۆری ماركسیستی” و هاوڕێ شۆڕش كه‌ریمی له حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و كۆمه‌ڵه‌وه به‌شداریان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كرد و بۆچوونی خۆیان سەبارەت بە بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بارودۆخی تایبەتی ئێران و تورکیا، چەکداماڵینی پەکەکە، پرسی ڕۆژئاوا و بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان لەم دوو وڵاتەدا ڕوونکردەوە، هەروەها گرنگیی هاودەنگی و یەکڕیزی نێوان هێزە چەپ و کۆمۆنیستەکان به مه‌به‌ستی كاریگه‌رییه‌كی زۆرتر له كۆمه‌ڵگادا ڕوونكرده‌وه. له به‌شی دووهه‌می سمیناره‌كه‌دا هاوڕێ وریا ئه‌حمه‌دی له “حیزبی كۆمۆنیستی ئێران” و هاوڕێ عارف چه‌له‌بی، دوایین پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لێکۆڵینەوە لە ئاسۆکانی داهاتوو شیكرده‌وه و پاش وتاره‌كان، به‌شی پرسیار و وەڵام لەگەڵ ئامادەبووان بەڕێوەچوو.