ڕۆژی هه‌ینی ١٠ی مانگی سه‌رماوه‌ز، مه‌راسمی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “ئاوات قادرپور” له قوربانیانی بزووتنه‌وه‌ی ژینا، له گوندی مه‌ڵاله‌ری بۆكان به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئاوات قادرپور” ڕۆژی ٩ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١ و له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی”، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم به‌سه‌ختی بریندار و پاش به‌سته‌ریبوون له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ورمێ، گیانی له پێناو ئازادی و به‌رابه‌ری دا به‌ختكرد. ڕۆژی هه‌ینی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هه‌میشه زیندووه هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی بۆكان له‌سه‌ر مه‌زاری كۆبوونه‌وه و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه.
